ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نیكل له ئه‌ندۆنێزی ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٥١ كرێكار بوونه قوربانی.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێزی، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارخانه‌ی فوولادی “سینگشان” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ماروالی” له ئوستانی “سولاوسی” ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه ١٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی به‌شێكیان قورسه و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. پۆلیسی ئه‌ندۆنێزیش له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه هێشتا هۆكاری ڕووداوه ئاشكرا نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.
