به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دۆخی ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانستانیانه‌ی له پاكستان دیپۆرت و ڕه‌ه‌وانه‌ی سنووری ئه‌فغانستان كراون كاره‌ساتباره و له سه‌رمای زستاندا هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان نییه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه ده‌وڵه‌تی پاكستان سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی سنووۆرداش كردووه و به‌شێكی زۆریان به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له سنووری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان گیریان خواردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی پاكستان سنووره‌كانی به‌سه‌ر كه‌لووپه‌ل و خۆراكی ئه‌فغانستان به‌ستووه و ئابووری وه‌كوو گوشارێك بۆ سه‌ر حكوومه‌تی تالیبان به‌كار دێنێت تاكوو ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌ره بگه‌ڕێنێنته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی له سنووری نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان هۆشداری ده‌دات و داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كات بچن به هانای ژنان و منداڵانی ئه‌فغانستانی و یارمه‌تیان بده‌ن.
