شه‌وی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی شه‌ممه هه‌زاران خۆپێشانده‌ری ئیسڕائیلی دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو هیچ بایه‌خێك به گیانی بارمته‌كان نادات و هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئازادیان هه‌ڵ ناگرێت. شایانی باسه كه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له له‌نده‌نی به‌ریتانیاش ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه به‌ڕێوه برد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.