ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسڕائیلی له كه‌ناراوه‌كانی هندووستان و زیانیان پێ گه‌یاند.
كاناڵی ١٣ی ئیسڕائیل له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه نه‌وتكێشێكی ئیسڕائیلی به ئاڵای لیبریا له كه‌ناراوه‌كانی هندووستان له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه كراوه‌ته ئامانج و ئاگری گرتووه، به‌ڵام ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. شایانی باسه كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هاوپه‌یمانییه‌كیان پێكهێناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن و هۆشداری سه‌ختیان داوه‌ته حووسیه‌كان كه ئه‌گه‌ر ئه‌منیه‌تی كه‌شتیڕانی له ته‌نگه‌ی بابۆلمه‌نده‌ب و زریای سوور بخاته مه‌ترسیه‌وه، كاردانه‌وی توندیان ئه‌بێت.
