وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٩٠ فه‌له‌ستینی به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧٣٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل بۆ ٢٠ هزار و ٥٧ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٥٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاش ٧٠ ڕۆژ كۆمه‌ڵكوژی له غه‌زه، توانی قه‌تعنامه‌یه‌ك بۆ ئاگربه‌ستی كاتی له‌و ناوچانه‌ی كه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ده‌گاته ده‌ست خه‌ڵك، ڕابگه‌ینێت. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی حه‌ماس ته‌سلیم نه‌بێت شه‌ڕ درێژه‌ی ئه‌بێت، چه‌كدارانی حه‌ماس بژارده‌یه‌كیان نییه جگه له مردن یا ته‌سلیم بوون.