ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی فه‌لسه‌فه‌ی پراگ له وڵاتی چك و ١٥ كه‌سی كوشت و ٣٠ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی چك، ئه‌گه‌ری تیرۆریستی بوونی هێرشه‌كه كه‌مه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه و باری ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. شایانی باسه كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هێرشه هێشتا ئاشكرا نییه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چك هیشتا لێداوانێكی ڕوونیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه.