به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش له وڵامی خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كرێكارانی ئه‌و وڵاته، هه‌زاران كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر سه‌دان هه‌زار كرێكاری شاغڵ له سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی پیشه‌یی خۆپێشاندانیان كرد. له تێكهه‌ڵچوونی نێوان كرێكارانی ناڕازی و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش دا پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و بریندار كران. كرێكارانی به‌نگلادشی ده‌ڵێن: بۆ هه‌ر جلێكی ماركه كه له وڵاتانی ئورووپایی به ١٠٠ دۆلار دهفرۆشڕێت، یه‌ك دۆلاریش وه‌ر ناگرین، خاوه‌نكار ١٤٠ دۆلاری حه‌قده‌ستی مانگانه‌مان پێ ئه‌دات له حاڵێكدا وڵامده‌ره‌وه‌ی ژیانمان نییه. كرێكاران داوای حه‌قده‌ستی ٢٠٠ دۆلاریان كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی خوێناوی ده‌وڵه‌ت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و ئێستاش هه‌زاران كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
