ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی واشینگتۆنی ئه‌مریكا و به‌ڕڵینی ئاڵمان، دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له واشینگتۆنی ئه‌مریكا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری میدیای “سی.ان.ان”، بڵاوكردنی پڕۆپاكهندا و لایه‌نگری له ده‌وڵه‌تی ڕاستڕه‌وی ئیسڕائیلیان مه‌حكوومه كرد. له شاری به‌ڕڵینی ئاڵمان، دژبه‌رانی شه‌ڕ به دروشمی “ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕابگرن”، ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان ڕێكخست و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
