ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ٨٦ كه‌س له هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كوژران و بریندار بوون و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له نیۆیۆرك خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا، ١٦ فه‌له‌ستینی كوژران و زیاتر له ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش چوار فه‌له‌ستینی به ده‌ستڕێژی گوله‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كردۆته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌دوان و چه‌ندین كادری ده‌رمانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ئازادیان كردوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له ناوه‌ندی خان یوونس له‌نێوان هێزه‌كانی ئیسڕائیل و چه‌كدارانی حه‌ماس به‌رده‌وامه و ده‌یان كه‌س له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.