ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی له شاری به‌ڕلین له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌نجومه‌نی كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمان خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی براندنبوورگ بووه. كه‌شاوه‌رزان له‌ئاست وه‌لانانی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی و بێبه‌ریبوونی كه‌ره‌سته‌ی كواستنهوه له باج كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دیاری كراوه ناڕازین و نایانه‌وێت نرخی سووته‌مه‌نی گران بكرێت. “یۆئاخیم ڕۆكۆید” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رینتر ده‌كه‌ن.