ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نێكی ئه‌فریقای باشوور له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عدنه‌كانی ئه‌فریقای باشوور له‌لایه‌ن شیركه‌ته چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كانی جیهانه‌وه داگیر كراوه و داخوازی كرێكاران پشتگوێ ده‌خه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.