ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئۆردۆن له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له سنووری سووریه به شه‌ڕ هات و بنكه‌كانیانی بۆردوومان كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی كه له سنووری وڵاته‌كه‌یان قاچاخی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن، ڕۆژی ڕابردوو ویستوویانه چه‌كوچۆڵ بۆ نێو خاكی ئۆردۆن بگوازنه‌وه و هه‌وڵی ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه و بنه‌كه‌كانیان به چه‌ڕی بۆردوومان كراوه.
