ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، بلژیك و نۆ‌رویژ دژبه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی ئۆسلۆ، هیۆستۆنی تێگزاس له ئه‌مریكا و بڕۆكسلی بلژیك له ناڕه‌زایه‌تی به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕاست ڕه‌وی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.