کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مێكزیك دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مێكزیك دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی وڵاتی مێكزیك دژبه‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه له‌ شاری مێكزیكۆسیتی، به‌ به‌رزكردنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا كرێكارانی چه‌ندین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵ له‌ ئورووپا دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، ده‌ستیان له‌كار كێشابوو.