ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ١٣ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی یاریده‌ری حووسیه‌كانی یه‌مه‌نی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ده‌فته‌ری داراییه ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ١٣ كه‌سایه‌تی و شیركه‌ت كه ده‌یان ملیۆن دۆلاریان له ڕێگه‌ی فرۆشتنی كاڵای ئێرانی بۆ حووسیه‌كان دابین كردووه، خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن سپای قودس و له ڕێگه‌ی سهڕافیهوه بۆ حووسیه‌كان نێردراوه.