ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه كرێكاریه سه‌نعه‌تیه‌كانی یۆنان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌دان كرێكار له مه‌یدانی سینتاگمای له پایته‌ختی یۆنان و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری خۆپێشاندانیان كردووه و بڕیاره چالاكییه‌كه‌یان چه‌ند ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
