ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێش ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، له هه‌وڵێكی كه‌م وێنه دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیختیاراتی خۆی، ماده‌ی ٩٩ی مه‌نشووری جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی چالاك كرده‌وه.
ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ سه‌رۆكی شۆرای ئه‌منیه‌ت ناردوویه ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگه له ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی بگرن، به زووترین كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینن چه‌نكه باروودۆخی غه‌زه ڕوو له داڕمانه. ماده‌ی ٩٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مێژوودا ته‌نیا ٩ جار كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه و ڕێگه به ده‌بیركولی ئه‌و ڕێكخراوه ئه‌دات كه هه‌ر كات ئه‌منیه‌تی و ئاشتی جیهانی كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ئه‌و ماده‌یه كارا بكاته‌وه.
