ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر خان یوونس، جبالیا و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه و به ده‌یان فه‌له‌ستینی له ئاكامی هێرشه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له یه‌كێك له توونێله‌كانی حه‌ماس پێنج فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه‌ی گوشتووه و ئاوی ده‌ریای به‌رداوه‌ته نێو توونێلهكانهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له سوێربوونی سه‌رچاو ئاوییه‌كانی غه‌زه بكات. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ته‌نیا له یه‌ك هێرش دا بۆ سه‌ر خان یوونس، ٢٢ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه سنووری ١٦ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.