کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مافی ژنان له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مافی ژنان له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژنان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا، بێده‌نگی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان له‌ ئاست ده‌ستدرێژی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ژنانی به‌دیلگیراوی ئیسڕائیلی مه‌حكووم كرد.

پاش هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس له‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ یه‌هوودی نشینه‌كانی ئیسڕائیل ده‌یان ژن و منداڵ له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌ ڕفێندران و ده‌یان ڕاپۆرت له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر كچان و ژنانی ئیسڕائیلی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كراوه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چالاكانی مافی ژنان له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و بایه‌خ نه‌دانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان به‌ بابه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچان و ژنانی ئیسڕائیلی مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی.