ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی شه‌پۆلی ئێعدام و سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له ئێران، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری و سنفی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستین و كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له‌و ده‌رفه‌ته بۆ سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كراوه. ده‌ستبه‌سه‌ركردن، سپاندنی سزای زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی كرێكاری، بیرمه‌ند و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. هه‌روه‌ها ئێعدامی ١٢٠ چالاكوانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا به ئه‌مڕۆ و قه‌تڵی حكوومه‌تی ژنانی دژبه‌ری حیجبای ئیجباری وه‌كوو “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” مه‌حكووم كراوه. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی ناڕازیان بوون و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران ده‌ربڕی.