ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی سوید به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له شاری ستۆكهۆڵم، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. شایانی باسه كه نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ڕاده‌ستی سه‌رۆكی پاڕله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنن.
