سه‌رۆكی وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له هێرشێكی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئوستانی دیاله، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق، سه‌ره‌تا مینێك به مینی بووسێك دا ته‌قیوه‌ته‌وه و دواجار گرووپێكی چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌رنشینانی مینی بووسه‌كه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ٢٥ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق گرووپی داعش به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه ده‌زانن.
