ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی نوڤامبه‌ری ٢٠٢٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی پرۆ، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست، له ناوچه‌ی مه‌عده‌نی “لاس بامباس” دژبه شیركه‌تی چینی “ام.ام.جی” مانگرتنی سێ ڕۆژه‌یان ڕاگه‌یاند.
“ئێریك ڕامۆس” ده‌بیری باڵای ئیتحادیه كرێكارییه‌كانی ئه‌و مهعدنه ڕایگه‌یاند: پرۆ دووهه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری كانی مسه له جیهان و ئه‌و وڵاته به‌ئه‌زموونترین كرێكاری بسپۆڕی له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام كه‌مترین حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێ ده‌ده‌ن. له حاڵێكدا ئه‌و مانگرتنه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ڕێكخرابوو، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاری پرۆ به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له سه‌ركوتی كرێكاران، بڕیاریان داوه كه مانگرتنه‌كه ته‌نیا سێ ڕۆژ درێژه بكێشێت و پاش سێهه‌مین ڕۆژ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاردا گفتگۆ بكه‌ن.
