پاش ته‌واوبوونی حه‌ته‌مین ڕۆژی ئاگربه‌ست، به‌یانی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوز، هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه باكوور و ڕۆژئاوای كه‌رتی غه‌زه‌یان له ڕێگه‌ی تۆپخانه و هێرشی ئاسمانیه‌وه بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،دوایین دیله‌كانی هه‌ر دوولا شه‌وی ڕابردوو ڕاده‌ستی ڕێكخراوی خاجی سوور كران و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌ست، كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له شه‌ڕ پێكدادانی قۆرس له نێوان هه‌ر دوولا له باكوور و ڕۆژئاوای غه‌زه ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
