به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی كار، ساڵانه ٣ ملیۆن كرێكار به‌هۆی نه‌خۆشی و ڕووداوه‌كانی كار، گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ٣٩٨ ملیۆن كرێكار له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كاره‌وه بریندار ده‌بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و ئامارانه به نیسبه‌ت ساڵی ٢٠١٥ی زاینی، واته له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له ٥٪ زیادی كردووه. ڕێژه‌ی زۆری قوربانیه‌كان نیشانه‌ی كه‌موكورتیه‌كان له بواره‌كانی بێهداشت و كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له شوێنی كاره. هه‌روه‌ها دوو ملیۆن و شه‌شسه‌د كه‌س له جیهان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی شوێنی كار گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و ساڵانه ٣٣٠ هه‌زار كرێكار ئه‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی كار.
