میدیاكانی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز ڕایانگه‌یاند: له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری ئۆرشه‌لیم دا، دوو چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ویستگه‌یه‌كی ئۆتوبووس و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل، دوو كه‌س له كوژراوه‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ بووه، هه‌روه‌ها هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراون. شایانی باسه كه گرووپی حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه كه‌سانی سه‌ر به‌و گرووپه، هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه. ڕوودانی ئه‌و هێرشه له حاڵێكدایه كه حه‌ماس پێشتر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئاگربه‌ست بۆ چوار ڕۆژی دیكه نیشان دابوو.
