ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌ڵمه‌تێك له ژێر ناوی “دوو حه‌فته‌ی جیهانی نارنجی” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری وییه‌نی ئۆتریش ده‌ستی پێكرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی قوربانی توندووتیژی و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری، هه‌روه‌ها وێنه‌ی ژنانی قوربانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی “سوێند به خوێنی هاوڕێكان”یان خوێند. ئاماده‌بووان داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له شۆڕشی :ژن،ژیان،ئازادی” بكه‌ن و سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم دا بسه‌پێنن.
