ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی له شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتای هێنان به شه‌ڕی ئیسڕائیل و حه‌ماس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس بوون. یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانی چه‌پگه‌رای سینه‌مای ئه‌مریكا به ناوی “سینتیا نیكسۆن” ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته‌كانی جۆ بایدن گرت و ڕایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرێت تاكوو كۆتایی به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بێنن.
