ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ناپل به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ناپل به كۆبوونه‌وه له ویستگه‌كانی قه‌تار و هه‌ڵواسینی به‌نێر، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین نیشاندا و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها كرێكاران و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری جنۆڤا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد، به‌شداربووان داویان كرد كۆتایی به شه‌ڕ بێنن و ڕێگه بده‌ن یارمه‌تیه مرۆییه‌كان بگاته ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه.
