ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران دژبه‌ری نتانیاهوو له شاره‌كانی تل ئاویو، له‌نده‌ن و نیۆیۆرك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاهوكات له‌گه‌ڵ ئازادكردنی بارمته‌گیراوانی ده‌ستی هه‌ر دوولا، ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له وڵاتانی جیهان په‌ره‌ی سه‌ندووه. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ته‌واوی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی له‌نده‌نی به‌ریتانیا و نیۆیۆركی ئه‌مریكا، دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.