هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٥ی نوڤامبهر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ئاماری بێ وێنه‌ی ژنكوژی له جیهان دا كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م ٨٩ هه‌زار ژن و كچ له سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون. له ئه‌فریقا ٢٠ هه‌زار بابه‌ت، له قاڕه‌ی ئاسیا ١٨ هه‌زار و ٤٠٠ بابه‌ت، له قاڕه‌ی ئه‌مرێكا ٧ هه‌زار و ٩٠٠ بابه‌ت و له قاڕه‌ی ئورووپا دوو هه‌زار و ٣٠٠ بابه‌ت ژنكوژی تۆمار كراوه. به‌پێ ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و ئامارانه ترسناكه و له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا پێشینه‌ی نه‌بووه.