ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ژنی شاغڵ له سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگ له باكووری هندووستان، دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری ژن له شاره‌كانی “گۆروگرام” و “هاریانا” له باكووری هندووستان به‌دوای بانگه‌وازی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. ژنانی كرێكار خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی جلوبه‌رگی هندووستان، ماوه‌ی پێنج ساڵه خاوه‌نكار كرێكارانی ژن به شێوازی جۆراوجۆر ده‌چه‌وسێنێت و به بیانووی جیاجیاش له‌سه‌ركار دووریان ده‌خاته‌وه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ژن له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی خاوه‌نكار و سۆئیستفاده‌كردنیان له ژنانی لاو، ناڕازین و داوای پاراستنی كه‌رامه‌ت و دابینكردنی ئه‌منیه‌ت ده‌كه‌ن.