ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئۆتومبێلی ئه‌ندامانی حیزبۆڵڵایان كرده ئامانج و ٨ كه‌س كوژران، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی حیزبۆڵڵایان له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له وڵامی هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كیه‌كانی حزبۆڵڵای لوبنان، بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو هه‌واڵدێری ده‌زگای هه‌واڵنێری مه‌یادین و چوار ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له وڵامی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپی حیزبۆڵڵای عێراق، ئۆتومبێلێكی ئه‌و گرووپه‌یان كردۆته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٨ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.