ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی هندووستان له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی نرخی كڕینی نه‌یشه‌كه‌ر و قه‌رزاداربوونی كارخانه‌كان، مانیان گرت و به تراكتۆره‌كانیان جاده‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هندووستان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی جاده‌كانی ئه‌یاله‌تی كولهاپوریان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان، داخستووه. كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و ئه‌یاله‌ته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌یشه‌كه‌ر له جیهانن و له ئاست ئه‌و نرخه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان دیاریكردووه، ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌و نرخه‌ی ده‌وڵه‌ت دایناوه، وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچوو و حه‌قده‌ستی كرێكاران نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به بیانووی قه‌ره‌باڵغكردنی جاده‌كان، هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازیان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.