ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی ئیسڕائیل له چه‌ند وڵاتی جیهان دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل له ملبۆڕنی ئۆستڕاڵیا، زانكۆی هاروارد و نیۆیۆرك له ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها شاری وه‌رشه‌و له له‌هستان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی غه‌زه خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.