ڕۆژی شەممه ٢٧ی خەزەڵوەر، دەسەڵاتدارانی حکوومەتی به مەبەستی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە حەماس و دروشمی دژ بە ئیسڕائیل، قوتابیان و فەرمانبەرانی فەرمانگە حکوومییەكانی له شارەکانی كوردستان و ئێرانیان ناچار کردووە بەشداریی لەم گردبوونەوەدا بكەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان لە شارەکانی کوردستان، بە گوشارخستنەسەر قوتابیان و بەبێ ئاگاداركردنەوەی بنەماڵەكەنیان هەوڵیان دا لە ڕێپێوانی سەرتاسەری دژ بە ئیسرائیل بەشدار بن و پشتیوانی لە گرووپی حەماس بکەن. بەڵام بەپێی زانیارییەکان،قوتابییانی كوردستان بە مانگرتن و بەشدارینەکردن لەم ڕێپێوانەدا، وڵامی هێزەکانی ڕێژیمیان داوەته‌وە و تەنیا کەسانێکی سەر بە خودی ڕژیم لە ڕێپێوانەکەدا بەشدار بوون. له شاره‌كانی به‌لووچستانیش به هه‌مان شێوه كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و قوتابیان له‌ژێر گوشاری ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به به‌شداری له‌و مه‌راسمه حكوومه‌تیه كران. هاوه‌وڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ڕێكخستنی ئه‌و مه‌راسمه لە كاتێكدایە كە خەڵكی زاهیدان و بەلووجستان بە گشتی لە هەموو مافە مرۆییەكان بێبەشن و وەك خۆیان دەڵێن، به‌لووچستان غەززەیەكی دیكەیە، به‌ڵام لە ئێرانه.