ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له چواره‌مین ڕۆژی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیاندا، گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی شاری ئۆرشه‌لیم و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ٢٣٩ بارمته‌ی ده‌ستی حه‌ماس پاش هێرشی ئه‌و گرووپه له ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ بۆ سه‌ر شارۆچكه یهوودینشینه‌كانی ئیسڕائیل، به‌رده‌وام خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا دژبه‌رانی شه‌ڕیش په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بوون و داویان له ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو كرد، ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و شه‌ڕه بێنێت و هه‌وڵ بدات بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ئازاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه ناڕازیان بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ڕێپێوانیان له نێوان شاره‌كانی تل ئاویو و ئۆرشه‌لیم ده‌ستپێكرد و ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی ئۆرشه‌لیم.