به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری شینهۆڤای چین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ئاگر له ساختمانێكی چه‌ند نهۆمی له ئوستانی شانشی كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه هێشتا ڕوون نییه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه‌ن. گیان له‌ده‌ستدانی ١١ كه‌س پشتڕاست كراوه و ٦٣ كه‌س له‌و ساختمانه ڕزگار كراون كه ٥١ كه‌سیان بریندارن و ئێستا له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كاندا خه‌وێندراون.