کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ شاری مێهران

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ شاری میهران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ماڵێكدا له‌ شاری مێهران، دوو ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌وته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی مێهران، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕوون نییه‌ و ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ ڕوویداوه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ته‌رمه‌كان ڕاده‌ستی پزیشكی داد كراون.