ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی فیلیپین و فه‌ڕانسه دژبه هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له مانیلی پایته‌ختی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كۆمۆنی “ویلپێنت” له ناوچه‌ی “سهنسهن ده‌نی” فه‌ڕانسه له‌به‌رده‌م پیشانگای چه‌كۆچۆڵ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ههناردنهكردنی سیلاح بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له دروشمه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: “ماكرۆن هاوده‌ستی نتانیاهووه و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل قاتڵه”.