کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان دژبه‌ری شه‌ڕ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراونی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس، ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان له‌ تل ئاویوه‌وه‌ به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له‌ هێرشی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ یه‌هوودینشینه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ بارمته‌ گیران. له‌و ماوه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماس و ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ شاره‌كانی تل ئاویو و ئۆرشه‌لیم به‌رده‌وام خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزیان بوون. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌دان خۆپێشانده‌ر له‌ شاری تل ئاویوه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ ئۆرشه‌لیم به‌ڕێكه‌وتن و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ڕێپێوانه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بێت.