به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆر له قوتابخانه‌كانی ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی ئێران هێشتا موعه‌لیم و كه‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یان بۆ دابین نه‌كراوه.
له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌واڵی داخرانی قوتابخانه‌كان له شاره جیاجیاكانی ئێران به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم بڵاو كرایه‌وه و به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامیش دانیان به‌وه نا كه به‌شێكی زۆر له قوتابخانه‌كان مامۆستایان نییه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه هه‌ڵ نه‌گرت. نەبوونی پۆلێكی گونجاو بۆ خوێندن، نەبوونی كتێب و پێداویستییەكانی خوێندن و هتد… له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی قوتابیانه له ئێران، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سەروەت و سامانی وڵات خەرجی شەڕ و تیرۆر و پشتیوانی لە تیرۆریستانی وەك حه‌شدی شه‌عبی، حەماس و حیزبوڵڵا دەكات.