ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی بلژیك، به‌ریتانیا و دانمارك له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاناننامه‌یه‌دا ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئۆرووپا ڕایانگه‌یاند كه كرێكاران نابێت به‌شێك بن له هه‌وڵی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری بۆ دابینكردنی چه‌كوچوڵ بۆ ئیسڕائیل و ئه‌بێ به چالاكییه‌كانیان ڕێگه به هه‌ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین بگرن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو به‌شێك له چالاكانی كرێكاری له خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دا به‌شداریان كرد و ڕێگه‌ی هاتووچۆی شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كوچۆڵیان داخست.
