به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “سه‌ید به‌هادین حسێنی” پاش ٣٧ ڕۆژ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“سه‌ید به‌هادین حسێنی” خه‌ڵكی گوندی “كه‌سنه‌زان”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازاریه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه هێشتا ڕوون نه‌كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
