ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له ناوچه نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، كرێكارانی ڕه‌سمی له شیركه‌ته‌كانی فه‌لات قاڕه، ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری، دوورگه‌كانی خارك و سیری بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌اڕنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و دابینكرنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و تێكه‌ڵ نه‌كردنی سندووقی خانه‌نشینی نه‌وت له‌گه‌ڵ سندووقه‌كانی دیكه بوون.
