ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئێسپانیا، ئه‌ندۆنێزی، ئۆستڕاڵیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئیتالیا، دانمارك، هوله‌ند، بلژیك، فه‌ڕانسه و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌تانه‌ی چه‌كوچۆڵ هه‌نارده‌ی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن كۆبوونه‌ته‌وه و مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌و شیركه‌تانه بوون.
