کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سه‌باره‌ت به‌ ئێعدام له‌ ئێران

ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سه‌باره‌ت به‌ ئێعدام

“ئانتۆنیۆ گۆتێرێش” سكرێتری گشتی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ئێعدامەکان لە ئێران بە ڕێژەی ٣٠٪ زیادی کردووە و ته‌نیا له‌ ساڵی ٢٠٢٣ دا زیاتر له‌ ٦٠٠ كه‌س ئێعدام كراون.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران “بە ڕێژەیەکی مەترسیدار” لەسێدارە دەدات و ژمارەی ئێعدامەکان لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی ٣٠٪ زیادی کردووە. “ئانتۆنیۆ گۆتێرێش” سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ئێعدامی حه‌وت كه‌س له‌ ناڕازیانی به‌شدار له‌ خۆپێشاندانه‌كانی پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ له‌ ئێران بووه‌.