کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشتووی به‌ڕلین بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند”

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشتووی به‌ڕلین بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ئارمیتا

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور، ئێرانیانی دانیشتووی به‌ڕلین بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌ برد.

كۆمه‌ڵیك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له‌ شاری به‌ڕلینی ئاڵمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م باڵۆیزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند”یان شه‌رمه‌زار كرد و خۆازیاری مه‌حاكمه‌ی به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم بوون. شایانی باسه‌ “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران له‌ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢ به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ وچووه‌ كووما و دووای تیپه‌ر كردنی ٢٨ ڕۆژی گیانی له‌ده‌ستدا و مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.