ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی زاهیدان و خاش، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی له ڕێپێوانێكی بێده‌نگی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری خاش، كۆماری ئیسلامی شاره‌كانی به‌لووچستانی میلیتاریزه كرد و هێزێكی زۆری له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی زاهیدان و خاش جێگیر كرد. ڕۆژی هه‌ینی وێڕای ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تیه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕێپێوانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد.
