ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “دانیال عه‌قیلی” و “سیامه‌ك مه‌سیحپور” بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “دانیال عه‌قیلی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” كه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ٥٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی “ژینا” جه‌سته‌ی ده‌یان ساچمه‌ی به‌ركه‌وت و هێشتا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوند” به ناوی “سیامه‌ك مه‌سیحپور” ڕۆژی ڕابردوو به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه نیزام” بۆ لقی ٧ی بازپۆرسی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
